ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی گرنگ لە پاریس وەردەگرێت
کوردستان 04:52 PM - 2026-11-01
تایبەت
ئاسیاسێڵ پێنج خەڵات وەردەگرێت
ئاسیاسێڵ،پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و
دیجیتاڵی لە عیراق، پێنج خەڵاتی ستیڤی® (Stevie® Awards)ی بۆ نایابیی تەکنەلۆژی بۆ ساڵی 2026
وەرگرت، کە پێکهاتبوون لە دوو خەڵاتی زێڕینی و دوو خەڵاتی زیوی و خەڵاتێکی بڕۆنزی
لە بوارە جیاوازەکانی ژیریی دەستکرددا. ئەم خەڵاتانە لە میانی ڕێوڕەسمێکدا بەخشران
کە لە 28ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.
لە میانی ئاهەنگەکەدا، رێزلە هەوڵی ئەو تیمە داهێنەرانە نرا کە لە پشت
سەرکەوتنی داهێنانە ناوخۆییەکانی ئاسیاسێڵەوەن لە عیراق، هاوکات دەستکەوتەکانیان
لە بوارەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان بە پشتیوانیی ژیریی دەستکرد و باشترکردنی
ئەزموونی بەشداربووان و بەرزکردنەوەی توانای تۆڕ و پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمێکی
یەکگرتووی ژیریی دەستکرد بۆ کەرتی پەیوەندییەکان بەرز نرخێنران. وەرگرتنی ئەم خەڵاتانە
ساتێکی پڕ لە شانازی بوو بۆ کۆمپانیاکە و بۆ سەرجەم کەرتی تەکنەلۆژیا لە عیراقدا.
خەڵاتەکان بریتی بوون لە دوو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی® بۆ "لەیلا" "یاریدەدەری
ژیریی دەستکردی ئاسیاسێڵ" و سیستەمی +CEI بۆ
پێوانەکردنی ئەزموونی بەشداربووان. هەروەها پڕۆژەی "لەیلا" دوو
خەڵاتی زیوی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئاسیاسێڵ لە بەشی "کۆمپانیای
ساڵ – ژیریی دەستکرد" خەڵاتی بڕۆنزی بۆ پەرەپێدانی
ئیکۆسیستەمی یەکگرتووی ژیریی دەستکرد وەرگرت.
لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەم دەستکەوتە، عامر سوناع، بەڕێوەبەری
جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:"ئەم پێنج خەڵاتە، لە سەرووی
هەموویانەوە دوو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی، تەنیا ڕێزلێنان نین بۆ ئاسیاسێڵ، بەڵکو
بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرن لەسەر توانست و بەهرەی تاکی عیراقی لە پەرەپێدانی
چارەسەرەکانی ژیریی دەستکرددا، چارەسەرێك کە نەک تەنیا هاوشان بێت لەگەڵ پێوەرە
جیهانییەکان ، بەڵکو لە ژینگەیەکی کاری زۆر پڕ رکابەریشدا پێشیان دەدەنەوە. ئێمە
سەلماندمان کە داهێنان بۆ عێراق تەنیا هاوردە ناکرێت، بەڵکو لێرەشەوە بەرهەم
دەهێنرێت."
ئەو خەڵاتانەی لە پاریس بەخشران، لە دوای پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنی
وردەوە بوون کە زیاتر لە 180 پسپۆڕی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهانەوە تێیدا
بەشداربوون. ئەم دەستکەوتانە ڕەنگدانەوەی توانای ئاسیاسێڵن لە گەشەپێدان و
جێبەجێکردنی چارەسەرە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکاندا کە توانای کێبڕکێی جیهانییان
هەیە و پێگەی عیراق لەسەر نەخشەی تەکنەلۆژیای جیهان بەهێزتر دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە پێشخستنی ستراتیژە
گشتگیرەکەی، کە بریتییە لە ئامادەیی تەواو بۆ خستنەڕووی خزمەتگوزاریی نەوەی پێنجەم (G5) لەگەڵ
وەرگرتنی ڕەزامەندییە یاسایی و ڕێکخەرییەکان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، لەپاڵ
فراوانکردنی وەبەرهێنان لە پلاتفۆڕمەکانی ژیریی دەستکرد و ژێرخانی دیجیتاڵیدا. ئەم
خەڵاتانە دووپاتکەرەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی کۆمپانیاکەن بە داهێنان، کوالێتیی
خزمەتگوزاری و گشتگیریی دیجیتاڵی، کە بەشدار دەبن لە بونیادنانی داهاتوویەکی
دیجیتاڵیی گەشاوە بۆ عێراق و ناوچەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

