جەلال شێخ ناجی : ئاسایشی ناوچەكە و جیهان ئەركێكی هاوبەشە
کوردستان 04:08 PM - 2026-11-01
تایبەت
جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایدەگەیەنێت: ئاسایشی
ناوچەكەو جیهان ئەركێكی هاوبەشە و هیچ وڵاتێك بە تەنیا ناتوانێت لەرێی سەپاندنی
ستراتیژی خۆیەوە، ئاسایشی وڵاتی خۆی یان هیچ ناوچەیەك لە جیهاندا بپارێزێت،
دووپاتیشی دەکاتەوە، بەهەماهەنگی دەتوانین بە ئاسانی زاڵببین بەسەر
ئاڵنگارییەكاندا و نەهێڵین لە هیچ دۆخێكدا ئاسایشی وڵاتەكانمان بكەوێتە مەترسییەوە.
جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری،
لەپەراوێزی بەشداری لە دیالۆگی مەنامە (IISS Manama Dialogue) كە لە
بەحرێن بەڕێوەدەچێت، لە سێهەمین رۆژی دیالۆگەكەدا، چەندین دیدارو كۆبوونەوەی لەسەر
ئاستی باڵای هەواڵگری و ئەمنی ئەنجامدا.
سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، لە پانێڵێكدا لە بارەی
رێگاكانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوەستەیكرد لەسەر
پەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەكانی ناوچەكە و تێڕوانینی خۆی سەبارەت بە پێویستی
یەكخستنی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ چەسپاندنی بەهاكانی پێكەوەیی و هاریكاری هاوبەش بە
ئاڕاستەی پاراستنی سەقامگیری خستەڕو و رایگەیاند بەبێ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی
بەرپرسیارانە، ناتوانین ئاسایش و ئارامی لەناوچەكەدا بەقەرار بكەین، ئەم
هەلومەرجەش كە هاتۆتە پێش، ئەرك و بەرپرسیارێتی هەموولایەك زیاتر دەكات كە پێكەوە
كاربكەین لەپێناو ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا .
سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، ئەوەشی خستەڕوو ،ئاسایشی
ناوچەكەو جیهان ئەركێكی هاوبەشە، ڕووداو و تەنگژەكانی ئەم دواییەش دەریخست، هیچ
وڵاتێك بە تەنیا ناتوانێت لەرێی سەپاندنی ستراتیژی خۆیەوە، ئاسایشی وڵاتی خۆی یان
هیچ ناوچەیەك لە جیهاندا بپارێزێت بۆیە بەهەماهەنگی دەتوانین بە ئاسانی زاڵببین
بەسەر ئاڵنگارییەكاندا و نەهێڵین لە هیچ دۆخێكدا ئاسایشی وڵاتەكانمان بكەوێتە
مەترسییەوە .
جەلال شێخ ناجی لە کۆتایدا رایگەیاند: پەیوەندییە هەواڵگریی و
ئەمنییەكانمان لەبەرژەوەندی هەرێم و عیراق وسەقامگیری وڵاتەكەمان خستۆتە كارو
نەمان هێشتووە خاكەكەمان دژی هیچ لایەنێك بەكاربهێنرێت ، بەڵكو كاردەكەین تا
پێكەوە ئارامی ناوچەكە و ئاسایشی نیشتمانیمان بپارێزین و بەكەمترین زیان
بەرۆكگیرییەكانی ئەم قۆناغە تێپەڕێنین .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

