سەرۆکوەزیرانی عیراق نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
کوردستان 02:46 PM - 2026-11-01
واع
دابەشکردنی نەوت
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق،
بڕیاریدا نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێریت و وەزارەتی نەوتیش
رایدەگەیەنێت: بە زووترین کات رێکارەکانی ناردنی جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی
راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عیراق: لەسەر داواکاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی
عیراق بەشە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو
دابین دەکەن.
وەزارەتی نەوتی
عیراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرما، بڕیاریانداوە بەشە
نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.
ئەمەش لە
کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق ناکۆکن لەسەر بەشە نەوتی سپی
هەرێمی کوردستان، هەرێم داوای 268 ملیۆن لیتر نەوتی سپی کردووە لە
بەرانبەریشدا،بەغداد پلانی هەیە 50 ملیۆن لیتر بنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

