پاتریارکی ئەنتاکی دەستخۆشی لە هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار دەکات

عیراق 02:14 PM - 2026-11-01
نزار ئامێدی و پاتریارکی ئەنتاکی راگەیاندنی سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی و پاتریارکی ئەنتاکی

نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2026 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە مار ئیگناتیۆس یوسفی سێیەم یونان، پاتریارکی ئەنتاکی لە کڵێسای کاسۆلیکی سریان لە جیهان و وەفدی یاوەری.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە فرەچەشنی عێراق ناسنامەی کۆمەڵایەتی و کولتووری و مرۆیی ئەو وڵاتەی دەوڵەمەندتر کردووە و پاراستنی ئەم فرەچەشنییە یەکێتی نیشتمانی بەهێز دەکات و ئازادی هاووڵاتیانی بۆ پراکتیزەکردنی بیروباوەڕەکانیان دەپارێزێت و ژیانێکی پڕ لە کەرامەت و ئاسایشیان بۆ گەرەنتی دەکات.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، عێراقییەکان لە گەڵ پەیوەندییە ئایینییەکانیان و پاشخانی کۆمەڵایەتییان، هاوبەشن لە بنیاتنانی وڵات و دەوڵەمەندکردنی کولتوورەکەی، هەروەها بەشداریکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا ڕەنگدانەوەی قووڵی پەیوەندییان بە خاک و مێژووی عێراقەوەیە، هەروەها ڕۆڵی خۆیان بەرجەستە دەکەن لە بنیاتنانی ئێستای و دەستەبەرکردنی بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەکەی.

لای خۆیەوە، پاتریارک پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار و پەرۆشی خۆی بۆ چەسپاندنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان عێراقییەکان دەربڕی، هەوڵەکانی بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگا و قووڵکردنەوەی هەستی پەیوەستبوون بە نیشتمانەوە بەرز نرخاند.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە