بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئابووری عیراق دەبوژێنێتەوە
عیراق 01:52 PM - 2026-11-01
ئاژانسەکان
بەرزبونەوەی نرخی نەوت
وەزارەتی نەوت
جەختی کردەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا لە
ئێستادا کاریگەرییەکانی ئەرێنییە و شارەزایانی بواری ئابوریش ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەو هۆیەوە ئەگەری
گەشەکردن و بوژانەوەی دۆخی ئابوری عیراق هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، نرخی نەوتی برێنت گەیشتووەتە نزیکەی 117 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک،
لە کاتێکدا نەوتی تەکساس گەیشتووەتە 104دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
حەیدەر
عەبوودی، وتەبێژی حکومەت لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، روونیکردەوە: حکومەت
پەیڕەوی سیاسەتێکی ئابووری دەکات کە پشت بە بەکارهێنانی داهاتەکانی عێراق
دەبەستێت بۆ پشتگیریکردنی خەرجییە گشتییەکان و دابینکردنی پێداویستییە داراییەکان"، و ئاماژەی بەوەش کرد که "زیادکردنی بنکەکانی هەناردەی نەوت هۆکارە
بۆ بەهێزکردنی داهاتەکان".
جەختی لەوەش
کردەوە، کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سیاسەتە ئابوورییەکەی کە پشت بە
گەورەکردنی قەبارەی سامانە داراییە بەردەستەکان دەبەستێت، بە جۆرێک کە پشتگیربێت بۆ خەرجییەکان و دابینکردنی پێداویستییە داراییەکان.
لای خۆیەوە، د.مەزهار
محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی، لە لێدوانێکیدا بۆ
ڕۆژنامەی (الصباح) ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی
نرخی نەوت هەلێکی گرنگە بۆ عێراق بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و بەهێزکردنی
تواناکەی بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی، بەڵام گەیشتن بەم ئامانجە پێویستی بە زیادکردنی
بڕی هەناردەکردن و بەردەوامیی هاتووچۆ لە راڕەوەکانی گواستنەوە هەیە، لەگەڵ ڕێکخستنی
خەرجییەکان و بەڕێوەبردنی باشی سامانە داراییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

