كۆریای باكور تاقیكردنەوەی بۆمبێكی هێشوویی نوێی راگەیاند
جیهان 09:15 AM - 2026-11-01
KCNA
تاقیكردنەوەی بۆمبێكی هێشوویی كۆریای باكور
لە تاقیكردنەوەیەكی نوێی سەربازیدا، كۆریای باكور جۆرە بۆمبێكی هێشوویی بە سەركەوتوویی تاقیكردەوە كە توانای هەیە رووبەری 12 تا 13 هێكتار زەوی بكاتە خۆڵەمێش، هاوكات بەڵێنی بڵاوكردنەوەی زیاتری ئەو جۆرە كڵاوە جەنگییانەی داوە تا كۆتایی ئەمساڵ.
ئاژانسە هەواڵییەكانی ناوەندی كۆریای باكور رایانگەیاند: پیۆنگیانگ بۆمبێكی هێشوویی تاقیكردووەتەوە كە دەكرێت لەسەر موشەكی بالیستی تاكتیكی جێگیر بكرێت و بەڵێنیانداوە تا كۆتایی ئەمساڵ جۆرەها كڵاوەی جەنگیی هێشوویی بڵاوبكاتەوە.
هاوكات بەپێی ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشوریش، بۆمبی هێشووییەكە دەیان تا سەدان تەقەمەنی بچووك بەردەداتەوە، ئەمەش رێگەی پێدەدات بەپانی رووبەرێكی گەورە ئامانجی جۆراوجۆر بپێكێت.
لەلایەكی دیكەوە، پەیمانگاكانی توێژینەوەی سەر بە ئیدارەی موشەكی پشتڕاستیانكردەوە، كڵاوەی جەنگی بۆمبە هێشووییە نوێكەی كۆریای باكور، بەرزترین توانای وێرانكارییان هەیە و دەتوانن ناوچەیەكی ئامانجكراو كە رووبەرەكەی لە نێوان 12 بۆ 13 هێكتار زەویدایە بكەنە خۆڵەمێش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

