502 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کرد و نزیکەی دوو ملیار دینار داهاتی هەبوو

کوردستان 10:03 PM - 2026-10-31
وێنەیەکى فێستیڤاڵەکە تایبەت

وێنەیەکى فێستیڤاڵەکە

هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە کۆتایی پێهاتنی دوانزەهەمین خولی فێستیڤاڵى هەنار و پایزی بە سەرکەوتوویی راگەیاند و جەختی کردەوە کە سەدان هەزار سەردانیکەر و گەشتیار روویان لە فێستیڤاڵى ناوبراو کردووە، ئەمەش سودى ئابووری بە بازاڕە ناوخۆییەکانی شارەکە گەیاندووە.

چیا قاسم بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند: زیاتر لە 502 هەزار گەشتیار و سەردانیكەر سەردانی فێستیڤاڵەکەیان كردووە، کە ئەمەش جووڵەیەکی بەرچاوی لە چالاکی ئابووری و بازرگانیی شارەکەدا دروستکردووە.

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: ئەم فێستیڤاڵە هاوکار بووە لە ڕەخساندنی 1800 دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییان، هاوکات بەبڕی ملیارێک و 820 ملیۆن دینار هەنار و بەروبوومی كشتوكاڵی و كاری دەستی و خواردنی جۆراو جۆر لە فێستیڤاڵی هەنار فرۆشراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە سوپاسگوزاریی خۆی بۆ هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، جگە لە دانیشتووانی شارەکە و سەردانیکەران دەربڕی، بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان و ئاماژەی دا بە ئەوەى کە هیچ رووداوێکی نەخوازراو لە تەواوی رۆژانی فێستیڤاڵەکەدا تۆمار نەکراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە