سەنتەری شارەکان لەچاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتدان
کوردستان 04:57 PM - 2026-10-31
راگەیاندنی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئێستادا نەوتی
پێویستمان بۆ دابەشکردن بەسەر سەنتەری شارەکاندا لەبەردەستدا نییە و چاوەڕێی
گەیشتنی بڕی پێویستین، وتیشی: ناردنی نەوت لەلایەن حکومەتی عیراقەوە وەستاوە و
ئەگەرچی بەڵێنی ناردنمان پێدەدەن، بەڵام تا ئێستا نەنێردراوە.
سەلام عومەر وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: هەرچەندە کاتییەتی و دەزانین خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی دابەشکردنی
نەوت دەکەن، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عیراق هیچ بڕە نەوتێکی
بۆ دابەشکردن نەناردووە.
راشیگەیاند: پێشتر ئەو بڕە نەوتەی بۆمان هاتبوو، هەتا نیوەی مەڵبەندی
8 مان پێ دابەشکردبوو، ئەگەر هەر بڕێکی دیکە نەوت بنێردرێت لەوێوە دەست بە
دابەشکردنی دەکەینەوە.
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێستر بەهۆی کەمی
بڕی نەوتەکە نیو بەرمیلمان بە 31 هەزار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرد، بەڵام ئەگەر
ئەمجارە بڕی زۆرتر نەوتمان بۆ بێت رەنگە بڕەکەی بکەینەوە بە بەرمیلێک و تا
زیاتریش، واتە دابەشکردنی بڕی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا کەوتووەتە سەر رێژەی کەم و
زۆری نەوتەکە و دیارینەکراوە.
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017دا کۆبۆنی نەوتیان بۆ ماوەی 8
ساڵ بۆ کراوە، هاوکات وەرگرتنی ئەم نەوتە کە بە بەشی ساڵی 2025 هەژمار دەکرێت و
کۆتا دابەشکردن دەبێت کە بەو کۆبۆنە وەربگیرێت، هەر خێزانێکیش ئەو کۆبۆنەی نەبێت
نەوتی پێنادرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانی رابردوو هەر خێزانێک لە ناوچە سنورییەکان
400 لیتر نەوت و بۆ ناو پارێزگاکانیش بڕی 200 لیتر نەوتیان پێدەدرا، لە بەرامبەر
هەر بەرمیلێک نەوتیشدا 104 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام لە ئەمساڵدا ئەو بڕە
نەوتە بۆ ناو پارێزگاکان کەمکرایەوە بۆ 100 لیتر واتە نیو بەرمیل، کە لە
بەرامبەردا بڕی 31 هەزار دینار لەهاووڵاتییان وەردەگیرێت، ئەمەش نرخی پاڵپشتیکراوە
لەلایەن حکومەتی عیراقەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

