هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ نه‌خشه‌ی شوێنه‌واره‌كانی جیهانەوە

کوردستان 04:32 PM - 2026-10-31
دۆزینەوەی چەند شوێنەوارێک راگەیاندنی بەڕیوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپور

دۆزینەوەی چەند شوێنەوارێک

کوردستان

له‌دۆزینه‌وه‌یه‌كی جیهانی و بێوێنه‌دا، جارێكی تر ناوی سۆران و هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌خشه‌ی شوێنه‌واری جیهاندا به‌رجه‌سته‌ كرده‌وه‌.

زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دانیشتوانی كۆنی گردی بانه‌هێڵك له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران، لێهاتووییه‌كی سه‌رسوڕ‌هێنه‌ری ئه‌ندازیاری و ته‌لارسازییان نیشانداوه‌ كه‌ پێشتر له‌ دونیای ئه‌كادیمیی جیهانیدا نه‌بینراوه‌.

له‌ به‌رواری 28ی10ی2026 ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی تایبه‌تدا كه‌ له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستیی زانكۆی سۆران، به‌ هاوبه‌شیی نێوان به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری سۆران، زانكۆی ئۆتۆنۆمۆسی به‌رشه‌لۆنه‌ (UAB) و زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدرا، یه‌كێك له‌گرنگترین دۆزینه‌وه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی سه‌رده‌می حه‌له‌ف (زیاتر له‌ ٧ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا) ئاشكرا كرا.

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی شوێنه‌وارناسیی جیهانیدا، توانرا بۆ پێكهاته‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و سه‌رنجڕ‌اكێش له‌ سیسته‌می داپۆشینی بنمێچ (سه‌قف) له‌ سه‌رده‌می حه‌له‌ف بدۆزرێته‌وه‌، كه‌ ڕ‌ووناكی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی ڕ‌ۆژانه‌ و شێوازی بیناسازیی مرۆڤی كۆن له‌ دڵی چیاكانی زاگرۆس.

جێی ئاماژه‌یه‌، سۆران هه‌میشه‌ لانكه‌ی شارستانییه‌ت بووه‌ و مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌م چیا سه‌ربه‌رزانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و به‌رده‌وام وه‌ڵامی زۆر له‌ پرسیاره‌كانی گرنگی مێژوویی لێی ده‌درێته‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە