لە شەنگال 18 گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە
کوردستان 04:09 PM - 2026-10-31
PUKMEDIA
مەراسیمی بەخاکسپاردنی روفاتی شەهیدانی ئێزدی لە ساڵی 2024
لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بۆ هەڵدانەوەی 18 گۆڕی بە کۆمەڵ لە قەزای شەنگال دەکەن و هەفتەی داهاتووش بۆ تەواوکردنی رێکارەکان وەفدێکی باڵا سەردانی بەغداد دەکات.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو، وەفدێک سەردانی بەغدادی پایتەخت بکات، بۆ تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و هونەرییەکانی هەڵدانەوە و دەرهێنانەوەی رووفاتەکان.
بەپێی ئامارەکان، بەهۆی تاوانەکانی داعشەوە 90 گۆڕی بە کۆمەڵ لە شەنگال بوونیان هەیە، لەو ژمارەیەش 78 گۆڕ هەڵدراونەتەوە، کە رووفاتی 857 کەسی تێدا بووە.
بۆ زوو هەڵدانەوەی گۆڕەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، هەوڵدەدەن بگەنە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش، بۆ ئەوەی هەڵدانەوەی گۆڕەکان زیاتر دوانەکەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

