سروە محەمەد: هەوڵ دەدرێت پشکی هەرێم لە بودجەی عیراق زیادبکرێت
کوردستان 03:25 PM - 2026-10-31
تایبەت
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق بەم زووانە دەگاتە ئەنجوومەنی وەزیران و گفتوگۆکانیش لەسەر زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ 14.14% بەردەوامن، پەرلەمانتارێکی یەکێتیش رایدەگەیەنێت: تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان 12.70یە، بەڵام رێککەوتنێک هەیە بۆ زیادکردنی پشکەکی هەرێم.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە دوای هەمووارکردنەوەی لە وەزارەتی دارایی، هەفتەى داهاتوو رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێتەوە.
راشیگەیاند: تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان 12.70یە، بەڵام رێککەوتنێک هەیە لەنێوان وەفدی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، کۆنووسێکی هاوبەش ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن و لەوێ بڕیار بدرێت بە زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ 14.14.
بەپێی زانیارییەکان، لە رەشنوسەکەدا کۆى خەرجییە گشتییەکان لە پڕۆژەیاساى بودجەدا بە 217 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە، کۆى داهاتیش بریتییە لە 174 تریلیۆن دینار، کورتهێنانى پلاندانراو 43 تریلیۆن دینارە، هاوکات ماددەى 10 تایبەتە بەپشکی هەرێمى کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

