داهاتی هەشت مانگی عیراق زیاتر لە 45 تریلیۆن دینارە
عیراق 01:06 PM - 2026-10-31
میدیاکان
بینای دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان
داهاتی هەشت مانگی عیراق 45 تریلیۆن و 355
ملیار دینار بووە و سەرۆکی دەستەی چاودێری تەرخانکردنی داهاتە فیدڕاڵییەکان-یش ئاشکرای
دەکات: داهاتی عیراق لە 77%ی لەرێگەی فرۆشی نەوتەوە دابین دەکرێت و ئەوی دیکەش
داهاتی نانەوتییە.
سۆزان عەبدوڵڵا محەمەد، سەرۆکی دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی
داهاتە فیدراڵییەکان ڕایگەیاند:بودجەی
ساڵی 2027 هێشتا لە قۆناغی ئامادەکردنی پرۆژەکەیدایە، بە شێوازی کۆتایی پەسەند
نەکراوە، و هێشتا هەموارکردن و گفتوگۆکان لەبارەیەوە بەردەوامن".
دەشڵێت: دەستەکەمان پێداچوونەوە بە بنەما و پێوەرەکانی دابەشکردنی
داهاتە فیدراڵییەکان دەکات، بۆ ئەوەی دادپەروەری و شەفافیەت و تەرخانکردنی سامانی
گشتی هاوتەریب بێت لەگەڵ مادەی 106ی دەستور.
سەرۆکی دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە لەکاتی چاودێری کردندا، وردبینی
لە داتا داراییەکان دەکەین و بەدواداچوونیش بۆ شایستە دارایی و چۆنییەتی
کۆکردنەوەی لە هەژماری گەنجینەی گشتی دەکەین،تا دەگاتە تەرخانکردنی سەرچاوەکان و
دابەشکردنیان، سەرەڕای دەستنیشانکردنی لادانە داراییەکان و بەهێزکردنی چاودێریی
پێشوەختە.
پەیوەست بە داهاتی هەشت مانگی رابردووش،
سۆزان عەبدوڵڵا، ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ساڵەوە تا 31ی8ی2026، کۆی داهاتی عیراق
45 تریلیۆن و 355 ملیار دینار بووە، کە 34 تریلیۆن و 726 ملیاری لە فرۆشی نەوتە،
کە دەکاتە 77%، هاوکات 10 تریلیۆن و 629 ملیاری لە داهاتی نانەوتی بووە کە دەکاتە
23%، هاوکات کۆی خەرجییەکان گەیشتووەتە 78 تریلیۆن و 9 ملیار
دینار، کە 75 تریلیۆن و 8 ملیاری خەرجی بەگەڕخستن بووە و 3تریلۆن و یەک ملیاری
خەرجی وەبەرهێنان بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

