تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزى یەکەم لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

کوردستان 10:05 AM - 2026-10-31
تاقیکردنەوەى خوێندکاران ئەرشیف

تاقیکردنەوەى خوێندکاران

پرۆسەی خوێندن

سبەینێ یەکشەممە 1ی 11ی 2026، تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەمی خوێندن لە سەرجەم خوێندنگاکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و پرۆسەکەش بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی ساڵنامەی رەسمیی خوێندن بۆ ساڵی (2026 - 2027)، تاقیکردنەوەکان لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتییەوە تاوەکو پۆلی 12ـی ئامادەیی دەگرێتەوە.

لەم پرۆسەیەدا، کۆی گشتیی یەک ملیۆن و 954 هەزار خوێندکار لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەشدار دەبن، لە کاتێکدا ئەمساڵ 139 هەزار خوێندکاری نوێ لە پرۆسەی خوێندنەکەدا وەرگیراون.

سەبارەت بە سیستەمی نمرەدان، خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە دوو وەرز پێکهاتووە و هەر وەرزێک لەسەر 100 نمرە هەڵدەسەنگێنرێت، کە 20 نمرە بۆ تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزەکەیە و لە دواى 40 ڕۆژی خوێندن تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدرێت و 20 نمرە بۆ چالاکی و هەڵسەنگاندنی ڕۆژانەی خوێندکارانە و 60 نمرەکەی دیکەش تایبەتە بە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز کە بڕیارە لە 15ی کانوونی یەکەم دەستپێبکات.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە