عیراق گرێبەستی گواستنەوەی ئینتەرنێت لەگەڵ سێ وڵات ئیمزا دەکات
عیراق 09:34 PM - 2026-10-30
راگەیاندنی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق
ڕێگاکانی تێپەڕاندنی ئینتەرنێت
وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق، ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ سێ وڵات گرێبەستی رەسمی ئیمزا دەکەین، بۆ گواستنەوەی سەعاتی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتانە بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی خاکی عیراقەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، مستەفا سەند وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاندووە، لەگەڵ سێ وڵات گرێبەستی رەسمی ئیمزا دەکەین، بۆ گواستنەوەی سەعاتی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتانە بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی خاکی عیراقەوە، ئیمزاکردنی گرێبەستەکان لە 9ی تشرینی دووەمی 2026، لە پایتەختی قەتەر، دەوحە، ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکان لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی پەیوەندییەکان (ITU) بەڕێوەدەچێت و ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی عیراق وەک ناوەندێکی هەرێمی و خاڵێکی بەستەری نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی داتا هەیە.
هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا، سەندی ئاشکرای کردووە، عیراق لە چوار مانگی ڕابردوودا، لە ڕووی ژمارەی سەعاتی ئینتەرنێتی گواستراوە لەڕێگەی خاکەکەیەوە، لە پێش وڵاتانی جیهانەوە بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

