داواکارییەک بۆ گۆڕینی میلاکی سەربازی بۆ مەدەنی پێشكەشی پەرلەمان دەکرێت
عیراق 09:23 PM - 2026-10-30
تایبەت
ئایات ئەدهەم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕایدەگەیەنێت: داواکارییەکی پەرلەمانی پێشکەشکراوە بۆ گۆڕینی میلاکی سەربازی بۆ مەدەنی، بۆ ئەو کارمەندانەی لە دامەزراوە ئەمنییەکاندا کار دەکەن و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان بەرزترن.
ئایات ئەدهەم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاندووە: لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە داواکارییەکی پەرلەمانیمان پێشکەشکردووە بۆ بۆ گۆڕینی میلاکی سەربازی بۆ مەدەنی و لەئێستادا بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی رێکارە پێویستەکان دەکەین، بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی مافەکانی ئەو کەسانەی داواکارییەکە دەیانگرێتەوە.
راشیگەیاندووە: ئامانج لەم داواکارییە سوود وەرگرتنە لە بڕوانامە و پسپۆڕییە ئەکادیمییەکانی خاوەن بڕوانامە زانکۆییەکان لە بواری مەدەنی، بە تایبەتی لەگەڵ کەمی کارمەندی مەدەنی و نەبوونی کادری پسپۆڕ بەپێی پێداویستییەکانی کەرتە جیاوازەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

