نرخی نەوت 117 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تێدەپەڕێنێت

جیهان 07:25 PM - 2026-10-30
کێڵگەیەکی نەوت ئاژانسەکان

کێڵگەیەکی نەوت

نرخی نەوت

بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لە کەمی دابینکردن و دوای چڕکردنەوەی هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستانی سعودییە، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە. 

ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەجۆرێک نرخی نەوتی برێنت  2.44٪ زیادبوو و گەیشتە 117دۆلار و 7 سەنت، هەروەها نەوتی خاوی ئەمریکی بە 2.21٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 104 دۆلار و 3 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی چوار مانگە نرخی هەردوو جۆری نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە