وەزارەتی بەرگریی روسیا: زیاتر لە هەزار درۆنی ئوکرانی تێکشکێنران

جیهان 03:14 PM - 2026-10-30
زیاتر لە هەزار درۆنی ئوکرانی تێکشکێنران UNITID24

زیاتر لە هەزار درۆنی ئوکرانی تێکشکێنران

جیهانى

وەزارەتی بەرگریی روسیا رایدەگەیەنێت: شەوی رابردوو سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە هەزار و 43 درۆنی ئوکرانی لە چەندین ناوچەی جیاوازی روسیا بخەنە خوارەوە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند: پرۆسەی تێکشکاندن و خستنەخوارەوەی درۆنەکان ئاسمانی ناوچەکانی بیلگۆرۆد، بریانسک، ڤۆرۆنیژ، ڤۆڵگۆگراد، کورسک، کالوگا، کۆسترۆما، ئۆریۆل، بینزا، ڕۆستۆڤ، ڕیازان، سمۆلێنسک، سامارا، ساراتۆڤ، تەڤیر، تولا و یارۆسلاڤل، هەروەها مۆسکۆ و دەوروبەری و کۆماری تاتارستانی گرتووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن سیستمی بەرگرییەکانیانەوە، توانیویانە بەرپەچی زۆربەی درۆنەکانی ئۆکراین بدەنەوە بیخەنەخوارەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە