فراکسیۆنی یەکێتی و باڵیۆزی فنلەندا تاوتوێی پرسە هاوبەشەکان دەکەن

کوردستان 05:41 PM - 2026-10-29
دیداری فراکسیۆنی یەکێتی و باڵیۆزی فنلەندا PUKMEDIA

دیداری فراکسیۆنی یەکێتی و باڵیۆزی فنلەندا

 وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیان کرد لە باڵیۆزی فنلەندا لە عیراق و لە دیدارێکیشدا باس لە رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە یەکلایی کردنەوەی پرسە پەیوەندیدارەکان کرا.

لەو دیدارەدا، باس لە گرنگی ڕۆڵی یەکێتی و سەرۆک بافڵ لە نزیککردنەوەی بۆچونە جیاوازەکان، لە پێناو چەسپاندنی دەستوور و خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

هاوکات باڵیۆزی فنلەندا باسی لە بەهێزی ڕۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد، لە پڕۆسەی نوسینەوەی دەستوور و بنیادنانی عیراقێکی نوێ کە تیایدا مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە