نوێنەران دەنگ بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان دەدات

عیراق 09:31 AM - 2026-10-29
دانیشتنی پێشتری نوێنەران PUKMEDIA

دانیشتنی پێشتری نوێنەران

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی ژمارە (29ی) خۆی بۆ تاوتوێکردنی چەند بڕگەیەکی یاسایی کە لە خشتەی کارەکانیدا هەن، ئەنجام بدات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، ڕایگەیاند: دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2026، تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر ئەندامان و سەرۆکانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە 17ی2ی2026، پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکەی هەموار کردەوە و لیژنە هەمیشەییەکانیشی کرد بە 22 لیژنە، هەروەها لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و گەشتوگوزار و کەلەپوری کرد بە یەک، هاوکان لە 11ی3ی2026 دەنگی بە 11 لیژنە دا، بەمەش 11 لیژنە ماوە کە دەنگی پێبدرێت، دیاریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانیش پێویستی بە لێکتێگەیشتنی سیاسی نێوان فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانییەوە هەیە.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە