ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان دەدات

عیراق 09:27 PM - 2026-10-28
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق واع

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی سبەینێدا دەنگ بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکان دەدات.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەرنامەی کاری سبەینێی دانیشتنی ئەنجومەنەکەی بڵاو کردەوە، کە یەک بڕگە لەخۆ دەگرێت و تایبەت دەبێت بە دەنگدان بە سەرۆک و ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکانی پەرلەمان.

هەر بەپێی خشتەکە، دانیشتنی سبەینێ 29ی10ی2026 سەعات 02:00ی دوانیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە 17ی2ی2026، پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکەی هەموار کردەوە و لیژنە هەمیشەییەکانیشی کرد بە 22 لیژنە، هەروەها لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و گەشتوگوزار و کەلەپوری کرد بە یەک، هاوکان لە 11ی3ی2026 دەنگی بە 11 لیژنە دا، بەمەش 11 لیژنە ماوە کە دەنگی پێبدرێت، دیاریکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانیش پێویستی بە لێکتێگەیشتنی سیاسی نێوان فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانییەوە هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە