ژمارەی گیانلەدەستدانی روداوی شەمەندەفەرەکەی ئیسپانیا گەیشتە 64 کەس

جیهان 05:05 PM - 2026-10-28
پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئیسپانیا DPA

پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئیسپانیا

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری نەفەرهەڵگری خێرا لە ئیسپانیا، لایکەم 64 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمەش دووەم روداوی کوشندەیە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا لەسەر هێڵی شەمەندەفەری مەدرید- ئەندەلوس. 

ئەمڕۆ 28ی10ی2026، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئیسپانیا بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا کە زیاتر لە 500 سەرنشینیان تێدابووە، لایکەم 64 کەس گیانیان لە دەستدا.

پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دوای ئەو روداوە کوشندەیە سەرجەم پلانەکانی کاری رۆژانەی خۆی هەڵوەشاندەوە و لە پەیامێکدا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ قوربانییەکان دەربڕی.

بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، تیمەکانی بەرگریی شآرستانیی سەرقاڵی گەڕان و  دەرهێنانەوەی قوربانییەکانن و بەهۆی روداوەکەشەوە، هێڵی شەمەندەفەری مەدرید ئەندەلوس راگیراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە