زیانلێکەوتووانی ڕژێمی پێشوو قەرەبوو دەکرێنەوە
عیراق 03:11 PM - 2026-10-28
راگەیاندنی دەستەی لێپرسینەوە
لۆگۆی دەستەی باڵای نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەری
دەستەی باڵای نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەری
لە عیراق، دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەو هاووڵاتییانە کردەوە کە لە سەردەمی
ڕژێمی پێشوودا زیانیان پێگەیشتووە، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی مافە یاسایی و
داراییەکانیان لەڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە.
دەستەکە لە راگەیەندراوێکیدا، داوا لە
هاووڵاتییانی شایستە دەکات لەڕێگەی ماڵپەڕی رەسمییەوە فۆرمی داواکاری دابەزێنن،پاشان
لەگەڵ پڕکردنەوەی سەرجەم زانیارییەکان، بەڵگەنامە رەسمییەکان هاوپێچی یەکێک لەم
ئیمێڵانە بکەن ([email protected]) یان ([email protected])
هەر لە
راگەیەندراوەکەیدا، دەستەی باڵای نیشتمانیی لێپرسینەوە و
دادپەروەری لە عیراق، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە سەعات 07:00ی بەیانی تا 12:00
نیوەڕۆ لەرێگەی ژمارە تەلەفۆنی (07873931421) بۆ هەر پرسیار و زانیارییەک
پەیوەندییان پێوە بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رژێمی پێشووی عیراق چەندین تاوانی دژ بە گەلی کورد ئەنجامداوە، کە خۆی لە ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردنی گوندەکان و چەندین تاوانی دیکە دەبینێتەوە، بۆیە کوردانی زەرەرمەندی دەستی رژێم دەتوانن داوای قەرەبوو بکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

