سەرۆکوەزیرانی عیراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ شەرع کۆدەبێتەوە

عیراق 02:08 PM - 2026-10-28
كۆبوونەوەی  زەیدی و شەرع میدیاکان

كۆبوونەوەی زەیدی و شەرع

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سوریا کۆبوونەوە و  تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هاریکاری هاوبەش کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، شەرع لە فڕۆکەخانەی دیمەشق پێشوازی لە زەیدی کردووە و دواتر پێکەوە لە کۆشکی گەل کۆدەبنەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن، لەگەڵ فراوانکردنی هاریکاری نێوان عیراق و سوریا.

 عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سوریا، باس لە گواستنەوەی نەوتی عیراق لەڕێگەی تەنکەرەوە بۆ سوریا، لەگەڵ دروستکردنەوەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی عیراق بۆ بەندەری بانیاسیش دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە