عیراق بەشداری لوتکەی وڵاتانی هەناردەی گازی سروشتی لەڕوسیا دەکات
عیراق 09:51 PM - 2026-10-27
تایبەت
كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی هەناردەكاری گازی سروشتی
ئەمڕۆ 27ی10ی 2026 د.عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ کاروباری غاز، بەشداربوو لە
كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی هەناردەكاری گازی سروشتی بە سەرۆكایەتی ڤلادیمیر پوتین
سەرۆكی روسیا و رایگەیاند: لە چوار ساڵی ڕابردوودا 20% ى سوتاني
غازمان كەم كردووەتەوە و كەرتی غازمان پێشخستووە.
لە
کۆبوونەوەکەدا، د.عیزەت سابیر وتەی عیراقی پێشكەشكرد و رایگەیاند: لە چوار ساڵی ڕابردوودا
20% ى سوتاني غازمان كەم كردووەتەوە و كەرتی غازمان پێشخستووە.
هەر لە پەراوێزی
كۆبونەوەكەدا بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ کاروباری غاز چاویكەوت بە سەرۆكی
روسیا و قەتەر و ئێران و سەرۆك وەزیرانی جەزائیر و وەزیری نەوتی لیبیا و میسر و
ئازربایجان.
بەشداریکردنی د.عیزەت
سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ کاروباری غاز لە لە كۆبوونەوەی لوتكەی
وڵاتانی هەناردەكاری گازی سروشتی لەکاتێکدایە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بانگهێشتی عیراقی کردبوو، کە تێیدا عیراق بەشدارییەکی ئاستبەرزی
کرد.
هاوکات،
کۆبوونەوەکە، بە بەشداریی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری دەوڵەتی
قەتەر و محەممەد مەنفى سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی لیبیا و دانیال فرانسیسکۆ
چابۆ سەرۆک کۆماری مۆزامبیک و تیۆدۆرۆ ئۆبیانگ نگیما مباسۆگۆ سەرۆکی کۆماری گینێی
ئیستوایی و فیلیپ میشێلبیلا سکرتێری گشتی وڵاتانی هەناردەکاری گاز، لەگەڵ سەرۆک
وەزیران و وەزیرانی وڵاتانی ئەندام و چاودێری فۆڕوم بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

