دادگای فیدڕاڵی: کەسانی بیانی دەتوانن موڵک بکڕن و وەبەرهێنان بکەن
عیراق 04:43 PM - 2026-10-27
دادگای باڵای فیدراڵی
دانیشتنێکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق
ئەمڕۆ 27ی10ی2026، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، بڕیارێکی
رژێمی پێشووی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگری لە هاووڵاتییانی بیانی دەکرد موڵک لە عیراق بکڕن و وەبەرهێنان بکەن، بڕیارەکەش کۆتایی و بنبڕە و بۆ هەموو دەسەڵاتەکان
پابەندکەرە.
بەپێی راگەیەندراوێکی
دادگای فیدڕاڵی، بڕیارەکە دوای ئەو داوایە دێت سەرۆک
وەزیران سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار کردبوو، بە مەبەستی
تانەدان لە بڕیاری ژمارە (23)ی ساڵی 1994ی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی رژێمی
پێشوو.
دادگا ئەوەشی راگەیاندووە، بڕیارەکەی رژێمی پێشوو،
دژی ماددەکانی (23، 25، 26)ی دەستووری ساڵی 2005 ی عیراقە، و بڕیارە نوێیەکەش
بەپێی ماددەی (94)ی دەستوورە،هەروەها کۆتایی و بنبڕە و بۆ هەموو دەسەڵاتەکان
پابەندکەرە، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم وەبەرهێنانی
بیانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

