بڕێکى زۆر دۆلارى کاش گەیشتە عیراق

عیراق 01:44 PM - 2026-10-27
بانکى مەرکەزى عیراق راگەیاندنى بانکى مەرکەزى

بانکى مەرکەزى عیراق

ئابووری

بڕێکى زۆر دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشتە عیراق و چاوەڕوان دەکرێت دۆلارى دیکەش بۆ عیراق بنێردرێت، ئەمەش پارەى نەوتى فرۆشراوى عیراقە، بانکى مەرکەزیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بە ئەوە دەکات: خودى سەرۆکوەزیرانى عیراق چاودێرى هاتنى دۆلار دەکات لە پێناو ئاسایى بوونەوەى نرخى دۆلار.

بانکى مەرکەزى لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشى خستوەتەڕوو: نزیکەی ملیارێک دۆلاری کاش گەیشتە عیراق و یەدەگی عیراق-یش لە 70 ملیار دۆلارەوە بەرزبوەتەوە بۆ 80 ملیار دۆلار.

بە پێى راگەیەندراوەکەى بانکی ناوەندی عیراق، لە رێگەی دوو فڕۆکەى بارهەڵگرەوە دۆلاری کاش گەیشتووەتە عیراق و هەر فڕۆکەیەک نزیکەی نیو ملیار دۆلاری تێدابووە

ئەمەش لە کاتێکدایە، محه‌مه‌د داغیر وته‌بێژی بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگەیاندووە: یه‌ده‌گی دۆلاری عیراق نزیكه‌ی 80 ملیار دۆلاره‌ و بارودۆخەکەش زۆر باشترە له‌ دۆخى مانگی 9 و 10ی رابردوو، جگە لەوەش چه‌ند بارێک دۆلاری زۆر به‌ڕێوه‌یه‌ و له‌م رۆژانەدا‌ ده‌گاتە عیراق.

ئەوەشى خستەڕوو: باشتربوونی یەدەگی دۆلار لە ماوەی مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا بەهۆی داهاتی هەناردەکردنی نەوتەوە بووە، کە گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دۆلار.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە