وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت

کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

مووچە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدات کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بەزوویی و لە کاتی دیاریکراودا دابین دەکرێت.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی دارایی هەرێم هەموو ئەو پابەندییانەی جێبەجێکردووە کە لە ئەستۆی بوون، بۆیە لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلولی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی ناردووە.

راشیگەیاند: دابینکردنی مووچە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵییەوە هەیە و بەپێی ئەو زانیارییەکانیشمان، هیچ کێشەیەک لەبەردەم دابینکردنی مووچەی فەرمانبەراندا نییە و چاوەڕێی ناردنی دەکەین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 22ی10ی2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، لیستی مووچە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی پەیوەست بە داهات و خەرجییەکانی مانگی ئەیلولی 2026 ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە