وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27
تایبەت
حەمەی حەمەسەعید و د. فەیسەڵ غازی
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە د. فەیسەڵ غازی سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغداد و لە دیدارێکدا، پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستن و بەردەوامی پڕۆسەی خوێندنی کوردی لە زانکۆی بەغدا دووپاتکردەوە.
لە دیدارەکەدا، د. فەیسەڵ غازی سەرۆکی بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغداد رایگەیاند: بەشەکەیان ڕووبەڕووی گرفتی نەبوونی مامۆستا و کەمی سەرچاوە بە کوردی بووەتەوە و هیوای خواست وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە پشتیوانی مانەوەی بەشەکەیان بکەن.
لەو بارەیەوە، وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ مانەوە و گەشەی بەردەوامی بەشی زمانی کوردی، رایگەیاند:وەزارەت ئامادەکاری پێویست دەکات بۆ بەخشینی زیاتر لە هەزار کتێب بە کتێبخانەی بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغداد، هاوکات ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ ئەوەی گرفتەکانی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی بەغداد لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزارەت تاوتوێ بکات و هەرچی پێویست بێت لە سنووری دەسەڵاتی وەزارەت بۆ ئەو بەشە تەرخانی بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

