ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27
unpacked
وێنەیەکى دەنگدان لە ئیسرائیل
ئەمڕۆ سێ شەممە 27ى10ى2026 لە ئیسرائیل خولی 26هەمینی هەڵبژاردنی
کنێست بەڕێوەدەچێت، کە ئەمەش لە دوای 38 ساڵ یەکەمین هەڵبژاردنە کە لە وادەی
دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ لە ئیسرائیل هەڵبژاردنی خولى 26هەمین پەرلەمانیی ئیسرائیل
کنێست بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە دوای 38 ساڵ یەکەمین هەڵبژاردنە کە لە وادەی
دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دوای ساڵی 1988ـەوە بە هۆی قەیرانە سیاسییە
بەردەوامەکانەوە لانیکەم 14 هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەچوون، کە چوار هەڵبژاردنیان
تەنیا لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا بوون.
بەگوێرەى یاساى وڵاتەکە هەر هاووڵاتییەکی سەروو 21 ساڵ دەتوانێت لە
ڕێگەی حزبێکەوە خۆی کاندید بکات و هەر حزبێکیش دەتوانێت هەتاوەکو 120 کاندیدى
هەبێت.
سیستمى هەڵبژاردنیش یەک بازنەییە و تەواوى وڵاتەکە یەک بازنە دەبێت،
هەڵبژاردنەکە بە ئەلکترۆنى ئەنجام نادرێت لە بەر هەڕەشەى ئەلکترۆنى بەدەستى
ئەنجامدەدرێت لە 12 هەزار و 18 بنکەدا کە ماوەکەى لە سەعات 7ى بەیانى هەتاوەکو
سەعات 10ى شەو بەردەوام دەبێت.
لەم هەڵبژاردنەدا ملیۆن و 331 هەزار و 981 کەس تەمەنیان لە سەروى 18
ساڵەوەیە و مافی دەنگدانیان هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

