پەرلەمانتارێکی یەکێتی داوا دەکات تاوانەکانی بەعس دژی کورد لەپەروەردەدا بناسێنرێن
کوردستان 09:01 PM - 2026-10-25
PUKMEDIA
براكۆ شێركۆ فاتیح شوانی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوایەكی رەسمی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بۆ پێداچوونەوە بە كتێبێكی پۆلی چواری ئامادەیی، چونكە هیچ ئاماژەیەكی تێدانییە بۆ تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و تاوانەكانی دیكەی رژێمی بەعس دژی گەلی كورد.
براكۆ شێركۆ فاتیح شوانی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە دانیشتنی ئەمڕۆ 25ی 10ی 2026 ی ئەنجومەنی نوێنەراندا، داواكارییەكمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە كرد سەبارەت بەو كتێبەی كە وەزارەتی پەروەردەی عیراق بۆ پۆلی چواری ئامادەیی دەربارەی تاوانەكانی ڕژێمی بەعسی ڕوخاو دەریكردوە، كە تێیدا هیچ ئاماژەیەك بەو تاوانانە نەكراوە كە حزبی بەعس بەرامبەر بە گەلی كورد كردویەتی.
راشیگەیاند: بۆیە داوامان كردووە كە پێداچوونەوە بەو كتێبەدا بكرێت و تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و تاوانەكانی دیكەی دەرحەق بە گەلی كورد لە مێژوودا بچەسپێندرێت و ڕۆڵەكانی داهاتوو مێژوو وەكو خۆی بخوێننەوە.
وتیشی: جێی ئاماژەیە كە بەشێك لە سەرۆك فراكسیۆن و پەرلەمانتارە كورد و عەرەبەكان هاتن بەدەم داواكارییەكەمانەوە و پشتیوانیان كردین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

