دیلان غەفور: بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
کوردستان 05:21 PM - 2026-10-25
PUKMEDIA
دیلان غەفور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،ئاشکرای
دەکات بڕیاری بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکانی عیراق و دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست
هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، دەشڵێت: لە نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵی تا
ئێستا سێ بابەت یەکلایی نەکراوەتەوە.
دیلان
غەفور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بڕیاری بە هەمیشيیکردنی گرێبەستەکانی عیراق
هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و تا ئێستاش بەغداد و هەرێم لەسەر سێ پرس نەگەشتونەتە
رێککەوتن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژە بەوەشدەکات: بابەتی بە
هەمیشەیکردنی گرێبەستەکان و دامەزراندنی نوێ بە گرێبەست بە پێی پشکی هەرێمی
کوردستان دەبێت لە بودجەدا.
دیلان غەفور روونیشی کردەوە: دامەزراندنەکە بەشە پزیشکییەکان،
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بڕوانامە باڵاکان دەگرێتەوە.
لەبارەی گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەغداد، ئەو ئەندامەی
ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: تا ئێستا سێ بابەت یەکلایی نەکراوەتەوە،
یەکەمیان رێژەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراقدا، کە بە پێی کۆتا سەرژمێری
14.4% و دواتر کراوە بە 12.7% ،بابەتی دووەم پرسی نەوتی هەرێمە، عیراق داوای
445 هەزار بەرمیل دەکات لە رۆژێکدا و هەرێمی کوردستانیش پێیوایە ئەو بڕە
زۆرە،
بابەتی سێیەمیش، کە تا ئێستا لەسەری رێکنەکەوتون، داهاتی ناوخۆیە و هەردولا
بۆچونیان جیاوازە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن گفتوگۆکان بەردەوامیان هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

