وەزیری دادی فیدراڵی جەخت لە گەڕاندنەوەی مافی فەیلییەکان دەکاتەوە
عیراق 04:07 PM - 2026-10-25
راگەیەندراوی وەزارەت
وەزیری داد پێشوازی لە وەفدێکی کوردانی فەیلی دەکات
وەزیری
دادی فیدڕاڵی هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەت دووپات دەکاتەوە بۆ سڕینەوەی سەرجەم ئەو شوێنەوارە
خراپانەی بەهۆی سیاسەتە تاوانکارییەکانی ڕژێمی پێشووەوە بەسەر کوردانی فەیلیدا
هاتوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی داد، ئەمڕۆ
25ی10ی2026،د. خالید شوانی وەزیری
داد و سەرۆکی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (80)ی
ساڵی 2026،
پێشوازی لە وەفدێکی کوردانی فەیلی بە سەرۆکایەتیی ماهیر ڕەشید ئەمینداری گشتیی
بەرەی فەیلی و کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داد، لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی
ئەو دۆسیانە کرا کە پەیوەستن بە دادپەروەری بۆ ڕۆڵەکانی ئەم توێژە و چارەسەرکردنی
ئەو شوێنەوارانەی بەهۆی سیاسەتە تاوانکارییەکانی ڕژێمی پێشووەوە بەرامبەریان سەریهەڵداوە.
هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک پرس و پێشنیار کراوە، کە بەهۆیەوە
دادپەروەری بۆ کوردانی فەیلی فەراهەم دەکات.
لە کۆتایشدا، د. خالید شوانی جەختی کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەت
بەرامبەر بە سڕینەوەی سەرجەم ئەو شوێنەوارە خراپانەی کە بەهۆی سیاسەتە
تاوانکارییەکانی ڕژێمی پێشووەوە بەسەر ڕۆڵەکانی ئەم توێژەدا هاتوون، هەروەها جەختی
لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان،
و کارکردن لەسەر قەرەبووکردنەوە و دادپەروەری بۆ زیانلێکەوتووان، بە شێوەیەک کە
گەڕاندنەوەی مافەکانیان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی مسۆگەر بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

