سەرۆککۆمار جەخت لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە
عیراق 02:34 PM - 2026-10-25
سەرۆکایەتی کۆمار
نزار ئامێدی سەرۆککۆمار و نایف ئەلشمەری وەزیری بەرگری
نزار ئامێدی
سەرۆککۆماری عیراق، ئەمڕۆ 25ی10ی2026، لە
کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە نایف ئەلشمەری وەزیری بەرگری.
لە سەرەتای
دیدارەکەدا سەرۆککۆمار پیرۆزبایی لە ئەلشمەری کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک
وەزیری بەرگری، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا.
سەرۆککۆمار
جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکان و
چەسپاندنی بنەماکانی دیسیپلین و کارامەیی کردەوە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ
بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان.
هەروەها سەرۆک
ئامێدی ئاماژەی بە پێویستی پلانی پەرەپێدانی دامەزراوە سەربازییەکان کرد لەسەر
شیکارییەکی وردی تەحەددیاتی ئێستا کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێشهاتەکانی میتۆدی
سەربازی و بەرزکردنەوەی توانایی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان لە پاراستنی عێراق و
بەرگریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی.
لای خۆیەوە
وەزیری بەرگری پێداچونەوەی بە ئەولەویەت و پلانەکانی وەزارەت بۆ قۆناغی داهاتوو
کرد و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی بەڕێز سەرۆک کۆمار و گرنگیدانی بە پەرەپێدانی
دامەزراوەی سەربازی و چەسپاندنی ڕۆڵی لە بەرگریکردن و پاراستنی سەروەری وڵات
دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

