ئه‌مریكا.. چه‌كدارێك 12 كه‌س بریندار ده‌كات
جیهان 10:18 AM - 2026-10-25
Sky News
شوێنی رووداوەکە
چه‌كدارێك له‌ناو زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا ته‌قه لهخوێندكاران ده‌كات و 12 كه‌س بریندار ده‌كات، کە شەش کەسیان تەمەنیان لەخوار تەمەنی یاساییەوەیە.
پۆلیسی ناوخۆیی زانكۆی فلۆریدا ڕایگه‌یاندووه، كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له شاری تالاهاسی نزیك یاریگای یاده‌وه‌ری براگ له زانكۆی فلۆریدا، رووداوێکی ته‌قه‌كردن ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م 12 كه‌س برینداربوون.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 11 كه‌س له قوربانییه‌كان به گوللــه برینداربوون، كه شه‌ش له قوربانییه‌كان كه‌سانی پێگه‌یشتوو و شه‌ش كه‌سی دیكه‌شیان ته‌مه‌نیان له خوار ته‌مه‌نی یاسایی بووه.
هاوكات به‌شی پۆلیسی تالاهاسی ڕایگه‌یاندووه، سێ كه‌س له برینداره‌كان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، له‌كاتێكدا نۆ كه‌سی دیكه‌یان باری ته‌ندروستییان جێگیره.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

