سەرۆککۆمار سەردانی کەسایەتی دیاری سیاسی عومەر فەتاح دەکات
کوردستان 04:28 PM - 2026-10-24
سەرۆکایەتی کۆمار
سەرۆککۆماری عیراق سەردانی عومەر فەتاح دەکات
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، لە شاری سلێمانی ئەمرۆ 24ی10ی2026
سەردانی عومەر فەتاح کەسایەتی دیاری سیاسی و ئەندامی پێشووی کارگێری مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشمانیی کوردستانی کرد.
لەو سەردانەدا بارۆدۆخی گشتی وڵات و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتی
سیاسی ناوچەکە و جیهان تاوتوێکران.
لەو بارەیەوە سەرۆک کۆمار رۆڵی عومەر فەتاحی بەرز نرخاند لە خەباتی
شار و شاخ کە رۆڵی گرنگی بینیوە لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەرێگەی
ئەو پۆستە باڵایانەی کە بەڕێوەی بردوە و هیوای هەمیشە تەندروستی باشی بۆ بەڕێزیان
خواست .
لە بەرامبەردا عومەر فەتاح خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار
دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

