هێرشەکانی سەر یەمەن بەردەوامە و لە سعودیەش هۆشداری بەهاووڵاتیان دەدرێت
جیهان 11:16 AM - 2026-10-24
ina
وێنەیەکى هێرشەکان
هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند
ناوچەیەک لە یەمەن ئەنجامدرا و لەبەر بوونى ئەگەرى مەترسى لە چەند ناوچەیەکى
سعودیەش ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە راگەیەندرا.
ئەمڕۆ شەممە 24ى10ى2026 میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی ئەنساروڵای
حووسییەکان، رایانگەیاند: هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەی جیاجیا لە یەمەن، کە
ناوچەکانی هەردوو قەزای کتاف و بەقع و سحار لە پارێزگای سەعدە، جگە لە قەزای مەخا
لە پارێزگای تەعزی گرتووەتەوە.
دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەیان بەوەش کرد: هێرشە ئاسمانییەکان دوو
هێرشیان بۆ سەر قەزای کتاف و بەقع و سێ هێرشیان بۆ سەر قەزای مەخا و سێ هێرشیان بۆ
سەر رۆژهەڵاتی سەعدە و سێ هێرشی دیکەیان بۆ سەر قەزای سحار لەخۆگرتبوو.
لە سعوودیەش، بەرگریی شارستانى ئاگادارکردنەوەی
پێشوەختەی لە ناوچەکانی ریاز و نەجران و وادی دەواسیر راگەیاند، بۆ ئاگادارکردنەوە
لە مەترسییەکی ئەگەری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

