ئەگەری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
جیهان 10:59 AM - 2026-10-24
میدیاکان
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
به‌هۆی ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و مه‌ترسی پچڕانی وزه له بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به نزیكه‌ی 117 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ 24ی10ی2026، به‌پێی ماڵپه‌ڕی (OIL PRICE) یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت سێ دۆلار و 55 سه‌نتی دیكه به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 116 دۆلار و 70 سه‌نت، هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس سێ دۆلار و 80 سه‌نتی دیكه به‌رزبووه‌وه و به 103 دۆلار و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م نرخه‌ی نه‌وت، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی ئاشتی نێوان ئه‌مریكا و ئێران دووره و هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن، له‌وه‌ش زیاتر چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی ئاشكرایان كرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا جه‌نگ به به‌شداری ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و" بێ ئاگایی" خۆی ده‌ربڕی،بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەگەری هەیە ئۆپراسیۆنێکی دیکە دژ بە ئێران ئەنجام بدەین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێشتا ئۆپراسیۆنی به‌ره‌به‌یانی یه‌مه‌ن به‌به‌شداری سعودیه له یه‌مه‌ن دژ به چه‌كداره حوسییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، كه گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی له گه‌روی بابولمه‌نده‌ب زه‌حمه‌ت كردووه، هێشتاش گه‌مارۆیی ده‌ریایی له‌سه‌ر گه‌روی هورمز له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه وایكردووه، ترس له به‌رده‌وامی بازاڕی وزه هه‌بێت و به‌هۆیه‌وه نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

