هێرشێکى تیرۆرستى لە ئوردن ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە
جیهان 11:14 PM - 2026-10-23
ina.iq
ئاڵاى ئوردن
بەهۆى هێرشێکى چەکدارى لەناو
كەنیسەیەكی پارێزگای كەرك لە ئوردن ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.
تەلەفزیۆنی ڕەسمیی ئوردن ئاشكرایكرد:
هێرشەكە لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە و ژمارەیەك كەس كوژراون و
برینداربوون، هێزە ئەمنیەكانیش ڕووبەڕووی چەكدارەكان بوونەتەوە و بەدوایاندا
دەگەڕێن و بەهۆی هێرشەكەوە 7 كەس كوژراون و 34ی دیکەش برینداربوون، هێرشەكەش
لەكاتی ڕێوڕەسمی ماڵئاواییكردن بووە لە تەرمێك لە كەنیسەكەدا.
وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا دەردەكەوێت،
سێ چەكدار تەقە لەناو كەنیسەكە دەكەن و دواتر دەچنە ژوورە و دواى تەقەكردنێكی زۆر
بە ئۆتۆمبێلەكەیان هەڵدێن، بەپێی هەندێك سەرچاوەش چەكدارەكان ژمارەیان چوار كەس
بووە.
محەمەد موئمینی وتەبێژی حكومەتی ئوردن
ڕایگەیاند: دەزگا ئەمنییەكان بەشوێن چەكدارەكاندا دەگەڕێن و دواتر ڕوونكردنەوە
لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاودەكەنەوە.
كەنیسەی حەمود دەكەوێتە گوندی حەمود
لە پارێزگای كەرك لە باشووری ئوردن، كەنیسەیەكی تایبەتە بە ئەرسەدۆكسەكان و مەسیحییەكان
كەمینەیەكی ئایینین لە ئوردن، بەپێی ئامارەكانی ئەو وڵاتە ژمارەیان 2% بۆ 3% ی
دانیشتوانی ئوردن دەبێت.
مەسیحیەكانی ئوردن بەسەر چەندین
مەزهەبی ئاینەكەدا دابەشبوون، لەوانەش رۆمی ئەرسەدۆكس و كاسۆلیك و ئەرمەنیە
ئەرسەدۆكسەكان و پرۆتستانتەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

