سەرۆک بافڵ: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەى سەر کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی ئوردن دەکەین

کوردستان 11:00 PM - 2026-10-23
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەین کە کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی لە ناوچەی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی هاشمیی ئوردنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.

دەقى پەیامەکە:

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەین کە کەنیسەی مار جیۆرجیۆسی لە ناوچەی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی هاشمیی ئوردنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.

بەئامانجگرتنی شوێنە ئایینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژ بە سەرجەم بەها مرۆیی و ئایینییەکان و هەوڵدانە بۆ لێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە.

وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئوردن، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە