سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان: هاووڵاتیان سزای په‌یجه‌ فه‌یكه‌كان بده‌ن

کوردستان 01:31 PM - 2026-10-21
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان PUKMEDIA

كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامه‌نوسان رۆژنامەنووسان

سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا سێ سیناریۆ بۆ خەڵکى سلێمانى دروستکرا، کە ئەمە بە مەبەستەوە و بە بەرنامەیەکى زۆر ورد ئەم چیرۆکانە دادەڕێژرێت و کۆمەڵێک پەیجى سێبەر هەیە، کە کارەکانیان و داهاتیان هەر لەبەرئەوەیە کە ئەو هەواڵەى راست نییە وا لە خوێنەر و بینەر بکەن کە وەکو راستى بیبینێت و بیریلێبکاتەوە.

كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان به‌ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگه‌یاند: بەداخەوە ئەم هەفتەیە سێ سیناریۆ بۆ خەڵکى سلێمانى دروستکرا، بینەر و خوێنەر دەزانێت کە ئەمە بە مەبەستەوە و بە بەرنامەیەکى زۆر ورد ئەم چیرۆکانە دادەڕێژرێت، سێ رۆژ لەمەوپێش وا بڵاوکرایەوە گوایە لە مەرزى باشماخ یەکێک لە پەرلەمانتارەکان کە هاوسۆز و هاوبیر نییە لەگەڵ کۆمەڵێک سیاسەتمەدارى دیکەدا لەگەڵ کوڕەکەى دەستگیرکراوە و لێى دراوە و گواستراوەتەوە بۆ سلێمانى، ئەمەش سیناریۆیەک بوو کە دواتر روونکردنەوەکان دەریانخست زیاتر لە ساڵ و نیوێک دەبێت کە ئەو کەسە تەنانەت نەچووەتە پێنجوێن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم سیناریۆیە لە ژورێکى تاریکدا دروستکراوە بۆ مەبەستێکى دیاریکراو.

ئاشکراى کرد: کۆمەڵێک پەیجى سێبەر هەیە، کە کارەکانیان و داهاتیان هەر لەبەرئەوەیە کە ئەو هەواڵەى راست نییە ئەمان وا لە خوێنەر و بینەر بکەن کە وەکو راستى بیبینێت و بیریلێبکاتەوە، ئەویش بەوەى کە کات و شوێن و داڕشتنێکى جوانى بۆ دەکەن کە خوێنەر وەکو راستییەک وەریدەگرێت.

روونى کردەوە: چیرۆکى دووەم ئەوەیە کە باوکێک کچەکەى خۆى دەکوژێت، بەڵام لەم رووداوەوە کۆمەڵێک ناوى دیکە دەهێننە ناو چیرۆکەکەوە و سیناریۆیەکى بۆ دروست دەکەن، کات و شوێنى بۆ دیاریدەکەن و گرێچنى بۆ دروست دەکەن، هەروەکو چیرۆکنوس و رۆمانوس چیرۆکێک دەنوسن، بۆئەوەى بەشێوەیەک بچێتە بیرکردنەوەى مرۆڤەوە کە وا هەست بکات بەتەواوى ئەوە راستییە.

ئەوەشى خستەڕوو: حاڵەتى سێیەم، کە کەسێکى ناودار و مێژوونوس لە قسەکردنێکى ئاسایدا لەگەڵ یەکێک لە پەیامنێرەکاندا بابەتێکى باسکردووە کە ئەم بابەتە دەنگۆیەکى زۆر گەورەى لێدەکەوێتەوە، لەکاتێکدایە رۆژانە سەدان بابەت و پرسى لەوە گەورەتر لە شوێنەکاندا دەگوزەرێت کەسیش خۆى ناکان بە خاوەنى.

روونى کردەوە: ئەمە یەکەمجار نییە و کۆتاجاریش نابێت و ئەوەى بەلاى خەڵک و ئێمە وەکو سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان گرنگە خەڵکى خۆمان تێبگەیەنین کە مەرج نییە هەر شوێنێک کە شتێکى بڵاوکردەوە ئێوە وەکو راستى باوەڕى پێبکەن و مامەڵەى لەگەڵدا بکەن، چونکە ئەمە وەکو چۆن نازییەکان دەیانوت دۆر بکە درۆ بکە هەتا باوەڕت پێدەکەن، ئێستاش ئێمە لەو قۆناغەدا دەژین، کۆمەڵێک سایت و پەیج هەیە مۆڵەتى رەسمییان نییە و سێبەر و بندیوارن، خەڵک بە لاڕێدا دەبەن، بەشێوەیەک لە شێوەکان میدیا بەکاردێت بۆ گێلاندنى خەڵک کە میدیا رەسمى و رەسەنەکان واناکەن و ئەو میدیایانە وا دەکەن کە تەنها بۆ ئەم مەبەستە دروستکراون و ئامانجیان لێدانە لە ژنى رۆژنامەنوس و سییاسەتمەداران و پەرلەمانتار، ئەو سێ چیرۆکەى من باسم کردن سێ چینى زۆر جیاوازن، کە سیاسەتمەدارێکى بەناوبانگ و پەرلەمانتارێکى بەناوبانگ و دوو کچە رۆژنامەنوسى بەناوبانگ، کە هەڵبژاردنى شوێن و دانانى سیناریۆکە و دروستکردنى چیرۆکەکان لەخۆڕانین و ئەو پرسیارە دروست دەبێت کە بۆچى ئاڕاستەکان هەموو رووەو سلێمانییە؟ بۆچى هیچ شتێک لە کۆمەڵگەى هەولێر و دهۆک و بادینان ناخوڵقێت؟

راشیگەیاند: کۆمەڵێک میدیاى مۆڵەتدارى رەسمى دەکەونە ناو ئەو گۆماوەى کە میدیا سێبەرەکان دروستى دەکەن و هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەى ئەو هەواڵانەى کە سەرچاوەکەى رەسمى نییە.


PUKMEDIA  

ئەمانەش ببینە