بە دوو هۆکار نرخى نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

جیهان 10:32 AM - 2026-10-21
نەوت PUKMEDIA

نەوت

نرخی نەوت

لە بازاڕەکانى جیهاندا ئەمڕۆ نرخى نەوت بەرزبوونەوەى زیاترى بەخۆوە بینی، بەهۆى پەرەسەندنى گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست و دابەزینی قەبارەی یەدەگی نەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 21ى10ی2026 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەى زیاترى بەخۆوە بینى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 110.00 دۆلار و نەوتی خاوى تەکساس-یش بە 98.88 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخى نەوتى خاوى برێنت بە رێژەى 1.17% بەرزبوەتەوە و نرخى نەوتى خاوى تەکساس-یش بە رێژەى  1.11%  بەرزبوەتەوە.

ئەمڕۆ نرخەکانی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو روویان لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پەرەسەندنی گرژییە سەربازی و سیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داتاکانی پەیوەست بە دابەزینی قەبارەی یەدەگی نەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا روودەدات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە