مەزلوم عەبدی: لیوایەکی تایبەت بۆ عەفرین دروستدەکرێت
کوردستان 11:22 PM - 2026-10-20
ئاژانسەکان
مەزڵوم عەبدی راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆماری سوریا
مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت: یەکخستنی هێزی سوریا لەناو دامەزراوە سەربازییە رەسمییەکانی سوریا هەنگاوێکی مێژووییە و لە بەرژەوەندی کوردە.
مەزڵوم عەبدی راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆماری سوریا، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە دانیشتوانی عامودا رایگەیاند: بڕیارە ستراتیژییەکەی ئێستا بریتیە لە یەکخستنی سەرجەم هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سوریاو كاركردنیان بەشێوەیەكی رەسمیی لە ناوچەکانی خۆیاندا، بەجۆرێک دانیشتوانی ناوچەکە بەرپرسیارێتی پاراستنی شارۆچکەکانی خۆیان دەگرنە دەست، 1700 ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەبنە پاسەوانی سنور، لەگەڵ جێگیركردنی پۆلیسی سەربازی، یەکەکانی کۆماندۆ، YAT (یەکەکانی دژە تیرۆر) و هێزە تایبەتەکان بە رەسمیی دەکرێن، دوای ئەوەی خولێکی کورتی مەشقکردن لە دیمەشق و ئەلنەبک ئەنجام دەدەن پێش ئەوەی دەست بە ئەرکەکانیان بکەنەوە.
راشیگەیاند: سەدان کارمەند لە دەزگای هەواڵگری هەسەدە دەچنە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و بەردەوام دەبن لە کارەکانیان لە شوێنەکانی ئێستایان، هاوکات لیوای سەربازی تایبەت بۆ دانیشتوانی ناوچەکانی دێریک، قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانی، عەفرین پێكدەهێنرێن، (لیوای عەفرین کە لە 1500 چەکدار پێکدێت)، بەو مەرجەی ئەم کارمەندانە تەنیا لە ناوچەی خۆیاندا بمێننەوە و هیچ چەکدارێک لە دەرەوەی ئەو ناوچانە ناهێنرێت.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا بەهێزترن و ژمارەیان گەورەترە و کاریگەرترە، بەڵام بەشێوەكی رەسمیی و یاسایی لەژێر چەتری دەوڵەتدا كاردەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

