وه‌زیری نه‌وت: هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق به‌رزبووه‌ته‌وه
عیراق 02:55 PM - 2026-10-19
ئاژانسەکان
کەشتییەکی نەوت هەڵگر
وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌م مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سێ رێگه‌ی هه‌نارده‌كردن به‌كارده‌هێنرێت، له‌نێویاندا گه‌رووی هورمز.
باسم محه‌مه‌د وه‌زیری نه‌وتی عیراق به ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی ڕاگه‌یاندووه: رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق له‌م مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمز، به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌كانه‌وه بۆ سووریاوه هه‌نارده كراوه.
روونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای بارودۆخی جه‌نگ له گه‌رووی هورمز، وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، توانیویه‌تی بۆ مانگی نۆیه‌م به تێكڕا 3 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا هه‌نارده بكات، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردن زیادیكردووه بۆ زیاتر له 3.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا.
راشیگه‌یاندوه، وه‌زاره‌تی نه‌وت كارده‌كات بۆ زیادكردنی توانای هه‌نارده‌كردن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی داهات بۆ ده‌وڵه‌ت و ئامانجی زیادكردنی توانای هه‌نارده‌كردن، تاوەکو حكومه‌ت بتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات و پاره‌ی پێویست بۆ خه‌رجییه جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌ت دابین بكات.
وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌نارده‌كردن بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئاسیایه، جگه له بازاڕی ئه‌مریكا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

