نوێترین ئاماری خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا
جیهان 12:03 PM - 2026-10-19
Reuters
خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا
خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا پێی ناوەتە رۆژێكی نوێوەو بەردەوامیی هەیە، كە بەپێی دواین ئامار بەهۆی گرژییەكانەوە تا ئێستا كەسێك گیانی لەدەستداوەو دوو هەزارو 400 كەس دەستگیر كراون و هەزار پۆلیسیش برینداربوون.
لەبارەی ئەو رووداوانەشی لە فەرەنسا روودەدەن د. لوئەی جاف، مامۆستای زانكۆو ئەندامی پێشووی شارەوانی رۆژئاوای پاریس، تایبەت بە PUKMEDIA ی راگەیاند: خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران لە فەرەنسا تەنها خۆپیشاندانی ئاسایی نییەو داواكارییە بۆ چاككردنی كەرتی پەروەردەو ناڕەزایەتییە كۆمەڵایەتییەكان و توندوتیژییەكانی بلاك بلۆكەكان، هەروەها كەڵەكەبووی ناڕەزایەتییەكانی 10 ساڵی رابردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: خۆپیشاندان خوێَندنگەكانی تێپەڕاندووەو لەسەر شەقامەكانە، كە بەپێی نوێترین ئامار تاوەكو ئێستا كەسێك گیانی لەدەستداوەو دوو هەزارو 400 كەس دەستگیر كراون و هەزار پۆلیسیش بریندارن، ئەمەش نیشانی دەدات كە خۆپیشاندانەكان چوونەتە قۆناغێكی نوێوە.
جێی ئاماژەیە، خۆپیشاندانەكانی خوێندكارانی ئامادەیی لە فەرەنسا مێژوویەكی درێژیان هەیە، لە ساڵانی 1980 و 1990ەوە، خوێندكاران بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتی دژی كەمی ئیمكانات، خراپی بارودۆخی قوتابخانە و یاسا و ڕێنمایەكان.
لە ساڵی 2005یشدا، ناڕەزایەتی دژی پڕۆژەی گرێبەستی كاری CPE گەنجان و خوێندكارانی زانكۆی كۆكردەوە، لە ساڵی 2018دا، خۆپیشاندان دژی گۆڕانكارییەكانی تاقیكردنەوەی بەكالۆریا (تاقیكردنەوەی كۆتاییەكانی دوا ناوەندی BAC) و سیستەمی وەرگرتن لە زانكۆكان بەڕێوەچوو. هەروەها لە 2023دا، بەشێك لە خوێندكاران بەشداریان لە ناڕەزایەتیەكانی دژی گۆڕانكاری سیستەمی خانەنشینی كرد.
ئەم مێژووە نیشانی دەدات كە ناڕەزایەتی خوێندكاران زۆر جار لە چوارچێوەی قوتابخانە تێدەپەڕێت و دەبێتە دەربڕینی نیگەرانیەكی گشتگیر لە داهاتووی كۆمەڵگا و دامەودەزگاكانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

