دیلان غەفور: ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ جێگیركردنی پشكی هەرێم لەبودجەدا
کوردستان 10:52 PM - 2026-10-18
PUKMEDIA
دیلان غەفور
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوە دەكاتەوە كە باشترین كاتە بۆ جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان بە 14.14% لە بودجەدا و رەتی دەكاتەوە پشكی هەرێم بە 12.7% تێبپەڕێنرێت و دەڵێت: ئەوە رێكارێكی نازانستییە و كاریگەریی نەرێنی لەسەر سەنگ و قورسایی هەرێم دەبێت.
دیلان غەفور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق گەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئێستا باشترین كاتە بۆ جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان بە 14.14%، بۆیە پێویستە وەفدی حكومەتی هەرێم بە پێداگرییەوە لە بەغداد بێت و ئێمەش وەك پەرلەمانتارانی كورد بە یەك دەنگ پشتیوانیی جێگیركردنی ئەو پشكە دەكەین و رازی نین بە 12.7% كە وەك پشكی هەرێمی كوردستان لە ڕەشنووسەكەدا دیاریكراوە.
راشیگەیاند: بەپێی دواین سەرژمێریی عیراق كە ساڵی 2024 ئەنجامدرا، ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان 14.14%یەو پێویستە ببێتە بنەما بۆ پشكی هەرێم لە بودجە، بەڵام وەزارەتی پلاندانانی عیراق بە ڕێكارێكی نازانستی و نایاسایی دوای كۆمەڵێك لێدەركردن وەك هەژمارنەكردنی ئەو كەسانەی خەڵكی پارێزگاكانی دیكەن و لە هەرێم نیشتەجێن، ئەو پشكەی كردووە بە 12.7%، لە كاتێكدا ئەو هاووڵاتییانەی لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن سوودمەندن لە تەواوی خزمەتگوزارییەكانی حكومەت لە پەروەردەو تەندروستییەوە تا سەرجەم خزمەتگوزارییەكان و پێویستە لە بودجەدا وەك پشكی هەرێمی كوردستان هەژمار بكرێن.
وتیشی: جێگیركردن و تێپەڕاندنی پشكی هەرێم بە 12.7% لەبری 14.14% كاریگەرییەكەی تەنها لە بودجەدا كورت نابێتەوە، بەڵكو كاریگەریی نەرێنیی لەسەر سەنگ و قورسایی هەرێم دەبێت و ڕەنگە كاریگەریی لەسەر ژمارەی پەرلەمانتارو نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستانیش هەبێت لە بەغداد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

