ئەمڕۆ دوا وادەى داشکاندنى قەرزى کۆنى کارەبایە
کوردستان 12:25 PM - 2026-10-18
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا
دابەشکردنی کارەبا
ئەمڕۆ دوا وادەی لێخۆشبوون و داشكاندنی رێژەی 50% یە لەسەر قەرزی كۆنی كارەبای (پێش پڕۆژەی رووناكی).
دوای ئەوەی بۆ دووەهەمین جار وادەی داشكاندنەكە درێژكرایەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 18ی10ی2026 دوا وادەیە بۆ داشكاندن و لێخۆشبوونی رێژەی 50%ی قەرزی كۆنی كارەبای (پێش پڕۆژەی ڕووناكی).
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای ئەو وادەیە دانەوەی قەرزی پێش رووناكی لەدوای رێكەوتی 18ی مانگی 10 بەشێوازی قیستی مانگانە كە مەودای 6-24 مانگ بە لەبەرچاوگرتنی كەمترین بڕی پارەدان جێبەجێ دەكرێت و لەدوای 18ی مانگی 10، هەر قەرزێكی پێش رووناكی بەشێوەیەكی خۆكارانە دەكرێنە قیستی مانگانە و دەبێت لەگەڵ پسووڵەی مانگانەی كارەبای رووناكی بدرێت و رێكاری ماوەی پارەدانی لە 50 رۆژدا لەسەر جێبەجێدەبێت.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: داشكاندنی قەرزی پێش پڕۆژەی رووناكی لە 24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10 بەهەمان میكانیزمی داشكاندنی پێشوو:
1- 50% داشكاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و كشتوكاڵی.
2- 25% داشكاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی كە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە.
روونیشی كردبووەوە: داشكاندنەكە جێبەجێدەكرێت تەنها ئەگەر هاوبەشەكە بڕی تەواوی قەرزی داشكێندراو بەیەكجار بدات لەڕێگەی ئی-پسوولە یاخود هۆبەكانی فرۆشیاری وزە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

