سبەینێ جوتیارانی سلێمانی شایستە داراییەکانی گەنمی 2025 وەردەگرن
کوردستان 08:17 PM - 2026-10-17
PUKMEDIA
گەنم
بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى دانەوێڵەى
سلێمانى رایگەیاند: ئەو جوتیارانەى
بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی
شایستە داراییەکانیان سبەینێ سەردانمان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتى بازرگانى دانەوێڵەى
سلێمانى رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم
ئەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە،
سبەینێ یەک شەمە 18ى10ى2026 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن بە
مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
ئاماژەى بە ئەوەد:ا ئەو کەسەی
گەنمەکەی بە ناوەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادەبێت یاخود کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی
دادنوسی پێبێت و ئەگەر بریکارنامەکەیان ساڵی بەسەردا تێپەڕی بوو پێویستە نوێ کرابێتەوە،
هاوکات پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی
نیشتمانی پێبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

