سەرۆککۆمار بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆکی سوریاوە پێگەیشت
عیراق 05:30 PM - 2026-10-17
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
پێشوازی نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە ئەسعەد
شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا.
لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە 17 -10- 2026 بەڕێوەچوو ، باس لە
پەیوەندیی نێوان عیراق و سوریا و چۆنییەتی پەرەپێدانیان کرا، هەروەها بیروڕا
ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە پێشهاتی ئێستای عەرەبی و ناوچەکە.
سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندی دووقۆڵی و
میکانیزمی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە بواری ئەمنی و ئابووری و
هاریکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو سنورانەی کە هاوبەشن.
سەرۆککۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی بەڕێوەچوونی دانیشتنی 52 ی ئەنجومەنی
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغداد، بە
سەرنجدان بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە و ئاماژەیدا بە پێویستی
سود وەرگرتن ئەم کۆبوونەوەیە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی مرۆیی و ئەو مەسەلانەی کە
کاریگەرییان لەسەر ژیانی گەلانی ناوچەکە هەیە و دۆزینەوەی چارەسەری پراکتیکی بۆیان.
هەروەها سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی رەسمی لەلایەن سەرۆک کۆماری
سوریاوە، ئەحمەد ئەلشەرع بۆ سەردانی سوریا پێگەیشت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم
بانگهێشتە دەربڕی.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوریا پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و
پاڵپشتییەکانی عیراق سەبارەت بە مەسەلەکانی ناوچەکە دەربڕی و جەختیکردەوە لەسەر
پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دووقۆڵی و فراوانکردنی هاریکاری لەگەڵ
عێراق بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برادا بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

