عەلی زەیدی و تۆم باراک تاوتوێی دۆخی ناوچەکە دەکەن

عیراق 10:55 AM - 2026-10-13
 کۆبوونەوەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا نوسینگەی راگەیاندن

کۆبوونەوەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عیراق لە بەغداد کۆبونەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵاییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

 بەپێی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دوولایەنەکان کراوە، لەگەڵ میکانیزمەکانی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ فەراهەمکردنی سەقامگیری کراوە، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق و ئەمریکا دەکات و هۆکارێکیش دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە