ئەمڕۆ 29 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە مووچە وەردەگرن

کوردستان 09:35 AM - 2026-10-13
دراوى عیراقى PUKMEDIA

دراوى عیراقى

مووچە

دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلول لە هەرێمى کوردستان بەردەوامى هەیە و بەگوێرەى خشتەى بڵاوکراوە ئەمڕۆ زۆرترین شوێن کە 29 وەزارەت و دەستە و دامەزراوەیە مووچە وەردەگرن.

بە گوێرەی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی 10ی 2026، ئەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوانە مووچە وەردەگرن: "دەستەی ژینگە، دەستەی دەستپاکی، دەزگای مین، تەندروستی، دەستەی وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ، خاوەن پێداویستی تایبەت، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردن، ناوەندانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، دارایی و ئابووری، پلاندانان، سامانە سروشتییەکان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، ڕۆشنبیری و لاوان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، و دیوانی چاودێری دارایی".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژى 8ى10ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابوریى حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش بە چوار رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت، بەجۆرێک لە یەک شەممە 11ى10ى2026 دەست بەدابەشكردنی مووچەکە دەکرێت و رۆژی چوار شەممە 14ى10ى2026 كۆتایی بەدابەشكردنی دێت.

هاوکات رۆژى پێنج شەممە 8ى10ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ بڕی (835.553.000.000 ) هەشت سەد و سی و پێنج ملیار و پێنج سەد و پەنجاو و سێ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولى فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە